٤ ساڵ بە سەر شەهید بوونی محەمەد موورسی تێپەڕ دەبێت

محەمەد موورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی میسڕ کە لە لایەن کودەتاچیەکان زیندانی کرابوو ٤ ساڵ لەمەوبەر لە زیندان شەهید بوو.
محەمەد موورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی میسڕ لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە سالۆنی دادگا رەوشەکەی تێکچوو و لەوێ کۆچی دوای کرد.
محەمەد موورسی تاكە سەركردەی هەڵبژێرداوی وڵاتی میسڕ بوو، لە لایەن سیسیی كودەتای بەسەر كراو خرایە كونچی زیندان بە هەمو شێوەیەك ئەشكەنجە دەدرا تاكو بە شێوەیەكی گومانلێكراو لە بەردەم دادگای كودەتاچیەكان كۆچی دوای كرد.
محەمەد موورسی عیسا عەیات لە ٨ی ئابی ١٩٥١ لە گوندی عودەی سەر بە پارێزگای شەرقییە لە دایک بووە. لە خێزانێكی جووتیار گەورە بوو كوڕی گەورەی خانەوادەكەی بوو.
یەکەم سهرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە بوو. لە دوای شۆڕشی ٢٥ی کانوونی دووەم و لە ٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢ لە هەڵبژاردنێکی مەدەنییدا رێژەی ٥١،٧٣ی دەنگی بەدەستهێنا و بووە سهرۆك كۆماری میسر، لە ٣٠ی حوزەیرانی هەمان ساڵ سوێندی یاسایی خوارد.
لە ٣ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٣دا لە کودەتایەکی سەربازییدا بە سەرۆكایەتی عبدالفتاح سیسی، محەمەد موورسی لە كار لادرا لەگەڵ دەیان هەزار كەس لە ئەندام و لایەنگرانی زیندانی كرا.
موورسی ساڵی ١٩٧٥ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی قاهیڕە بەدەستهێنا و ساڵی ١٩٧٨ لە هەمان زانکۆ بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، ساڵی ١٩٨٢ بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی كارۆڵاینای باشور بەدەستهێنا و بووە مامۆستای زانکۆ.
دواین وێزگەی ژیانی لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە زیندانی سیسی كودەتاچی لە بەردەم دادگا بە شێوەیەكی گوماناوی كۆچی دوای كرد.
دوای شەهید بوونی محەمەد موورسی لە زیندانی كودەتاچیەكان كاتژمێر ٥.٠٠ی بەیانی لە گۆڕستانی مەدینەت و نەسر لە قاهیڕە كە لەو گۆڕستانە سەركردەو موڕشیدەكانی ئیخوانی تیان بە خاك سپێردرا.
هەروەها كودەتاچیەكانی میسڕ ڕێگەیان نەدا جگە لە خانەوادەی محەمەد موورسی كەسی تر ئامادەی ناشتنی مەڕاسیمی بەخاك سپاردنی بێت.
ئەحمەد محەمەد موورسی كوڕی شەهید موورسی باس لە رەوشی خراپی باوکی کردبوو
ئەحمەد موورسی وتبووی، "باوكی خۆم بە خاك سپارد نەیان هێشت جگە لە خانەوادەی ئێمە كەسی تر بە ژداری ناشتنی بكات.
پێمان وایە باوكم سەرۆكی میسڕ شەهید بو ئێستا لای خودایە. هەڵساین بە شوشتنی لاشەی لە مزگەوتی زیندانی لیمان جگە لە خانەوادەی كەسی تر نوێژی لەسەر نەكرد، لایەنی ئەمنی نەی هێشت لە گۆڕستانی خانەوادەكەی لە شەرقیە بەخاك بسپێرین، بەڵكو لە گۆڕستانی موڕشیدەكانی ئیخوان بە خاك سپێردرا."
شەیمە موورسی کچی محەمەد موورسی لە ڤیدیۆیێک پێشتر باس لە ڕەوشی خراپی تەندروستی باوکی کردبوو
کچی محەمەد موورسی باسی لەوە کردبوو لەگەڵ ئەوەی چەند جار داوای چارەسەر کردنی باوکیان کردبوو بەڵام حکومەتی کودەتاچی ڕەدی کردبوو.
کچی محەمەد موورسی بە ناڕاحەتی و غەم باسی لەوە کردبوو:
"بە داخەوە باوکم ئەمڕۆ لە کاتی دادگا لە هۆشی خۆی چوو. لە سەرەتای دادگا لە هۆشی خۆی چوو بەڵام کۆتای دادگا پزیشکیان هێنا. لەگەڵ ئەوەی نەیتوانی چاوەکانیش بکاتەوە لە سەر کورسی دانیشتبوو.
دادوەر لە هۆش چوونی باوکم بە تۆمەت هەژمار دەکات و دەڵێت "پیاوێکی ٦٩ ساڵە چۆن دەتوانێت لە هۆشی خۆی بچێت؟
پێشتریش لە لای پزیشکەکان باس لە ڕەوشی خراپی باوکم کردبووم. چەندین جار داوای چارەسەر کردنی باوکم کردبووم.
"کاتێک هێنان بۆ نەخۆشخانە بەزۆر بە ڕێوە دەچوو"
کاتێک هێنان بۆ نەخۆشخانە بە زۆر بە ڕێوە دەچوو. بەو شێوەیەی لە ناو دەستی پۆلیسەکانی بێ ویجدان و بێ مەرحەمەت دەکەوتە خوارەوە.
ئەمڕۆ باوکی منیان هێنا بۆ دادگا. بە داخەوە ئەمڕۆش لە هۆشی خۆی چوو. بەڵام لیژنەی دادگا و میدیا دەیانوت باوکم لە کاتی دانیشتنی دادگا خەوتوە.
نەخێر باوکم نەخەوتبوو. باوکم نەخۆش بوو، نەخۆشیی گورچیلەی هەبوو. یەکێک لە گورچیلەکانی لە ناو چووبوو. گورچیلەی تریش لە سەدا ٨٠ لە ناو چووبوو. خودا دەزانێت گورچیلەکانی لە چی ڕەوشێکدا بوو.
"ئەو پزیشکانەی چارەسەریان دەکرد بێ ڕەحم و بێ ویجدان بوون"
ئەو پزیشکانەی دوای لە هۆش چوونی باوکم چارەسەریان دەکرد بێ ڕەحم و بێ ویجدان بوون. پزیشک دەڵێت تەنها ئانیشک و ملی دەئێشێت. ئێمە دەزانین چی جۆرەی نەخۆشی باوکم هەیە. بەهۆی پیری شەلەل نەبوو.
"خواردنەکانی خاوێن نەبوو.. ئاوی پیس پێ دەدان"
باوکم لە سەر زەوی دەخەوت و شتێک نەبوو بۆ ئەوەی خۆی داپۆشێت. باوکم فەلج بوو لەبەر ئەوەی زستان جلوبەرگی گەرمی نەبوو لەبەر بکات. باوکم فەلج بوو لەبەر ئەوەی خۆراکەکەی تەندروستی نەبوو. چونکە ئاوی پیس پێ دەدان. وتمان، نەخۆشی گورچیلەی هەیە، دەبێت پزیشکەکانی پسپۆر چارەسەری بکەن.
بەڕێوبەرایەتی زیندان دیداری لەگەڵ پزیشەکان قەدەغە کردبوو، هەروەها ڕێگەیان نەدەدا لەگەڵ ئێمەش دیدار بکات. دوای ٢ یا ٣ مانگ ڕێگەیان دا بچێتە لای پزیشک.
ئێستاش دادوەر باوکی منی بە دوا خستنی قۆناغی دادگا تۆمەتبار دەکات. دەڵێت "بە پێی پێویستی دەستوور تۆی سزا دەدەم"
"ئەی دادوەر ئایا ویجدانی تۆ ئەوەیە؟"
ئەی دادوەر ئایا ویجدانی تۆ ئەوەیە؟ بەو ویجدانە حوکم دەکەی؟
ئیتر چۆن متمانەمان سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی باوکم هەبێت؟ کی دەزانێت ئێستا ڕەوشی تەندروستی باوکم چۆنە؟
گوایە پزیشک ٧ ساڵ پەروەردەی پزشکی بینیەوە! یەکێک لە گورچیلەکانی باوکم بە گشتی لە ناو چووە ئەوەی تریش لە سەدا ٨٠. نەخۆشی پرۆستاتی هەیە. ئەستۆی دەئێشێت. نەخۆشی شەکر و شەلەلی هەیە.
"بەڕێوبەرایەتی دادگا ڕێگە نادات باوکم دەرمانەکانی بە کار بێنێت"
بەڕێوبەرایەتی دادگا ڕێگە نادات باوکم دەرمانەکانی بە کار بێنێت. ئەو شتە چەند ڕۆژ پێشتر ڕووی دا.
لە کاتی دادگا وتی، "من نەخۆشم با پزیشک بهێت" بەڵام باوڕتان نەکرد.
کاتێک باوکم لە هۆشی خۆی چوو دادوەر بانگی باوکم کرد. کاتێک گومان لێکراو لە هۆشی خۆی بچێت دادوەر چۆن دەتوانێت بەردەوام بێت لە دادگایی کردن؟
هەروەها دەڵێت "بە پێی مادەی دەستوور سزای دەدەین؟ ئایا دادپەروەریتان ئەوەیە؟ مرۆڤایەتیتان ئەوەیە؟
"ئەتۆ جوانتر لە من دەزانی، ئەوە دادگایەکی ساختەیە"
ئەتۆ جوانتر لە من دەزانی، ئەوە دادگایەکی ساختەیە. چۆن دەتوانی شتێکی وا بکەی؟ ئەوە نیشان دەدات کە ویجدانێت مردوە.
خودا بەسمانە. لەبەرامبەر ئەو کەسانەی لە دژی باوکم یەکڕێز بوون خودا بەسمانە، خودا وەکیلێکی زۆر جوانە. لە بەرامبەر ئەو کەسانەی بینیان باوکم نەخۆشە و لە هۆشی چووە و هاوکاریان نەکرد، خودا بەسمانە.
"خودا، تۆڵەی ئێمە لە ئێوە زاڵمەکان بکات"
خودای من، ڕێگای ڕزگاری نیشانی ئێمە بدە. خودای من، ئەتۆ شیفای بدە تاکو ئاسوودە بم. با هەڵسێت و حەقی بپارێزێت. مافی هەموومان لێیان بستینێت. ئەو ستەمی تووشی بووین لە ناو ببات. خودا، تۆڵەی ئێمە لە ئێوە زاڵمەکان بکات. خودا نفرینی لێتان بکات."
لە دیاربەكر نوێژی ئامادەنەبوو لە سەر محەمەد موورسی كرا
ڕێكخراوەكانی ئیسلامی لە دیاربەكر نوێژی ئامادە نەبونیان لەسەر شەهید محەمەد موورسی سەرۆك كۆماری میسڕ كرد دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی پرسەو سەرخۆشی خۆیان ڕاگەیاند.
دوای نوێژی نیوەڕۆ لەمزگەوتی گەورەی دیاربەكر نوێژی ئامادە نەبوون(غائب) لەسەر محەمەد موورسی سەرۆكی شەرعی وڵاتی میسڕ ئەنجام درا شایەنی باسە موفتی توركیا داوای كرد لە هەمو توركیا نوێژی ئامادەنەبو لەسەر موورسی بكرێت كە بە كودەتای سەربازی لە لایەن سیسی زیندانی كرا دوێنێ لە هۆڵی دادگای زیندانی كودەتاچیەكان شەهید بو. دوای ئەنجام دانی نوێژ دەزگاو ڕێكخراوە ناحكومیەكان لە بەردەم مزگەوت كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بەسترا تیایدا پەیامی لایەنەكان خوێنرانەوە.
لە كاتی خوێندنەوەی پەیامی ڕێكخراوەكان ئامادەبوان چەندین دروشمی جۆراوجۆریان دووبار دەكروە بە تەكبیر لێدان دەیان وت "بژی دۆزەخ بۆ سیسی" و "سڵاو لە ئیخوان"
سولەیمان نازلیجان لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ شەهید بوونی موورسی پەیامی دەزگاو ڕێكخراوەكانی خوێندەوە. سەرتا ئایەتی ٢٣ی سوڕەتی ئەحزابی هێنایەوە"(مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا) هەروەها ئاماژەی بەوە كرد دوای ئەوەی سیسی كودەتای ئەنجام دا تاكو ئێستاش خەڵك دەكوژرێ بە دەستی كودەتاچیەكان ستەم بەردەوامی هەیە.
"موورسی بە گیانی خۆی بەردەوامی بە خەباتەكەی دا"
لە پەیامەكە باس لەوەش كرا"موورسی وەكو موسا لە دژی فیرعەون وەستایەوە تاكو شەهید بو، محەمەد موورسی هەر لەو كاتەی خرایە زیندانی كودەتاچیەكان دەی زانی دەرناكەوێت تەنها بە شەهید بون نەبێت، بۆیە باسی لەوە كردبو، ئێوە من بخەنە ناو چوار دیوار، من دەزانم كە گەڕانەوەم نیە، لەبەر ئەوەی بەهەشتێكی هەمیشەی هەیە دەبێت من وا بخەنە ژێر خاك، محەمەد لە دژی ستەمی فیرعەونەكان تێكۆشانی كرد، ئەویش وەكو ڕێبەرانی پێش خۆی گیانی خۆی بەردەوامی بەو ڕێبازە پیرۆزە دا."
لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكە باس لەوە كرا" ئەی سیسی زەلیل كە زوڵمی لە هاوپیشەكانی پێش خۆی وەرگرتوە لەو چەند ساڵە بە سەدان كەسی لە میسڕ شەهید كردوە، پشتیوان بە خوا شەهید بونی موورسی دەبێتە بەرەكەتو ڕەحمەت بۆ هەمو مسوڵمانەكان، پیرۆز بێت محەمەد موورسی پلەی شەهید بونت."
کاردانەوە لە بەرامبەر شەهید بوونی محەمەد موورسی
دوای ئەوەی محەمەد موورسی سەرۆك كۆماری میسڕ لە هۆڵی دادگا شەهید بو كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی چەندین كەسایەتی و پارتی سیاسی و سەركردەكان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئەحمەد ڕەیسونی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهان ڕایگەیاند،" شەهید بونی موورسی شەرمێكی گەورەیە بۆ سەركردەكانی عەرەب، هەروەها شەرمەزاریێكی گەوەریە بۆ سیسی كە فرمانی شەهید كردنی بۆ محەمەد موورسی دەركرد."
ڕەیسونی باسی لەوەش كرد" دوای كودەتا سەربازیەكەی میسڕ موورسی و هەوادارانی زیندانی كران بەردەوام بە هەمو شێوەیەك ئەشكەنجەو ئازار دەدران تاكو بە شێوەیەكی هێواش بە پارەچە چارچەی كوشتیان."
لە كۆتای ڕەیسونی وتی" ڕژێمی سعودیەو میرنیشنەكانی عەرەبی هاوكاری كودەتاچیەكانیان كرد تاكو میسڕ ویەمەن لیبیا و سودان بونە هۆی شەهید بونی موورسی."
ساغلام: موورسی سەركردەیەك بو چۆن پێویست بو بەو شێوە لە بەرامبەر زلهێزەكان وەستایەوە
دوای ئەوەی هەواڵی شەهید بونی محەمەد موورسی بڵاو بویەوە كاروباری ئاینی توركیا داوای كرد لە هەمو شارێك نوێژی غائیب لە سەر موورسی بكرێت، چونكە تاكە سەركردەی میسڕ بوو بە شێوەیەكی شەرعی بووە سەرۆك كۆمار، لە كاتی ئەنجام دانی نوێژی غائیب لە مزگەوعتی فاتیح لە ئەستەمبۆڵ ئیسحاق ساغلام سەرۆكی ئەو کاتی هودا پار ئامادە بوو.
لە كاتی ئەنجام دانی نوێژی غائیب دكتۆر حەسەن كامیل یلماز موفتی شاری ئەستەمبۆڵ و سەرۆكی هودا پار و شاندی یاوەری ئەحمەد حەمدی پەڕلەمانتاری ئاكپارتی و چەندین كەسایەتی تر ئامادە بوون.
دكتۆر حەسەن كامیل یلماز دوای ئەنجام دانی نوێژ وتارێكی پێشكەش كرد وتی،" بەڕاستی ئەمڕۆ هەمومان غەمبارین. مومەمەد موورسی سەركردەیەك بو كە بە دەنگی خەڵك بوە سەرۆك كۆماری میسڕ كارەكانی بە جوانی ئەنجام دەدا، بەڵام كودەتای سەربازی بەسەر ئەنجام درا دواتر زیندانی كرا تاكو كۆچی دوای كرد داوا كارین لە خودای میهرەبان بە شەهید قەبولی بكات."
"محەمەد موورسی نمونەیەك بو لە كەسایەتیەكان"
دوای نوێژی جەنازە ئیسحاق ساغلام سەرۆكی گشتی هودا پار بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی ئیلكە لێدوانی دا، سەبارەت بە شەهیدبوونی محەمەد موورسی وتی، "موورسی یەكێك بو لە سەركردەكانی جیهان هەروەكو پێویست بو حوكم ڕانی خۆی بە جوانترین شێوە ئەنجام دا، خۆی كەسایەتیێك بو هەروەكو پێویست بو لەبەرامبەر زلهێزەكان وەستایەوە، پشتیوان بە خوا بەهۆی ئەو هەوڵەی كە دای شوێنی بە هەشت دەبێت. ئێمە وا دەبینین محەمەد موورسی بەو تێكۆشانەی خۆی نمونەیەكی زۆر جوانی پێشكەشی جیهان كرد، پشتیوان بە خوا ئەو بوە سمبولێك بۆ ئێمە، هیوا دارین شەهید بونی موورسی ببێتە مایەی یەكێتی و خۆڕاگری و بەهێز بونی جیهانی ئیسلامی."
"پێمان وایە ئەوە ئەنجام دانی تاوانە"
لە كۆتایدا ساغلام وتی،" جگە لەوەی موورسی لە ناو هۆڵی دادگا شەهید بو ئێمە پێمان وایە شەهید كردنەكەی بە هێواش هێواشی دەرمان خوارد كرا تاكو وای بەسەر هات چونكە بەر لەوەی شەهید بێت خانوادەكەی خراپی ڕەوشی موورسیان ڕاگەیاندبو، بۆیە ئەمە پێمان وایە ئەوە ئەنجام دانی تاوانێكی گەورەیە، لە دوا ڕۆژ لای پەروەردگار دادگای گەورە هەیە، بێگومان ئەوانەی زوڵمیان كردوە حیسابیان لە گەڵ دەكرێت."
ئیسحاق ساغلام پرسەو سەرەخۆشی خۆی لە محەمەد حوسەین سكرتێری گشتی إخوان المسلمین و میتحاد حەداد نوێنەری ئیخوان لە توركیا كرد.
ڕێبەری جەماعەتی حزب الله پەیامێكی سەبارەت بە شەهید بوونی محەمەد موورسی بڵاو كردەوە
ئەدیب گومەش ڕەبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە پەیامەكەی باسی لەوە كرد، "هیوادارم شەهید بوونی محەمەد موورسی ببێتە مایەی بەرەكەت بۆ هاوڕەكان و هاوكارانی ئەوانەی لەو ڕێبازە پیرۆزە خەبات دەكەن."
لە سەرتای پەیامەكەی گومەش ئایەتی ٢٣ی سوڕەتی ئەحزابی هێنایەوە"(مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا) موورسی چووە ناو ئەو كاروانە مەزنەی شەهیدان پێی گەشتون، بە حەسەرەتێكی گەورە لە چاوەڕوانی ئەو ڕێگایە بو بە ڕووێكی سپی چوە خزمەت پەروەردگاری خۆی."
لە بەردەوامی پەیامی گومەش هاتووە" ئێمە هیچ قسەیەكمان بۆ بنەماڵەكەی و هاوڕێكان و هاوڕێبازەكەی نیە. ئەوە ٨٠ ساڵە بەردەوام ڕووبەڕووی ئەشكەنجەو ئازارو زیندان دەبینەوە. ئەوان لە هەمو كەس باشتر دەزانن كە لەو ڕێبازە ئەو شتە بونی هەیە.
پشتیوان بە خوا ئەو خەباتەی موورسی و ئەوانەی ٦ ساڵە لە زیندانن كردیان دەێتە كردنەوە دەرگەی خێر بۆ مسوڵمانەمان.
موورسی هەرگیز ئەو داوایانەی لیان دەكرد قبولی نەكردن، هەرگیز سەری نزم نەكرد بۆیە ڕوی ڕەشی زاڵم و ستەمكارو كافرەكان دەركەوت.
هیوادارین مسوڵمانەكان لەوە دەرس و عیبرەت وەرگرن، ئەوانەی ئەو كەسانە دەناسن بە هەمان شێوە بەردەوام بن لەسەر ڕێبازەكەیان.
هیوا دارم شەهید بوونی محەمەد موورسی ببێتە مایەی بەرەكەت بۆ هاوڕەكان و هاوكارانی ئەوانەی لەو ڕێبازە پیرۆزە خەبات دەكەن."
عەلی قەرەداغی: موورسی لە لایەن گروپێكی داخ لە دڵ بە هێواشی كوژرا
عەلی قەرەداغی سكرتێری یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهان لە تویتەر پەیامێكی سەبارەت بە شەهید بوونی موورسی بڵاو كردەوە، "موورسی نەمرد! موورسی لە لایەن گروپێكی داخ لە دڵ بە هێواشی كوژرا، خودا بەسە بۆ ئێمە، ئەوە چەند خۆشە بۆ ئێمە. ئەو چوو بۆ شوێنێكی وا كە حەقی بە هەدەر ناچێت، ئەو شكایەت لەو كەسانە دەكات كە زوڵمیان لێكرد تاكو كوشتیان."
فیرعەونی ئێستای میسڕ ئەسیرەکانی مسوڵمان بەڕەو مەرگ دەبات
ڕژێمی سیسی دوای ئەنجام دانی کودەتا لە میسڕ هەزاران کەسی کوشت و لە ئەشکەنجەدانی ئەسیرەکانی دژ بە کودەتا سنوور ناناسێت.
کەسانێک وەکو محەمەد بەدیع و محەمەد بلتاجی کە ئەندامانی پایە بلندی ئیخوانن تا کاتێک ژیانیان بە کۆتای بێت بە شێوەیەکی سیستەمی ئەشکەنجەیان دەدات.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشی و ئەشکەنجەکانی وەحشیانە شەهید بوون لە ٥٠٠ کەس تێپەڕیوە. ئەشکەنجەدان بەردەوامە و ئەو کەسانەی زیندوون بەشێکی گەورەی لاشەیان کار ناکات و چاوەڕەوانی هاتنی مەرگن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە زیندانی عەقرەب لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسڕ زیندانیەکان لە ژوورەکانی زۆر بچوک و بێ پەنجەرە دەمێنن و لێیان دەدرێت و بە برسیەتی بە جێیان دەهێلن و چارەسەری تەندروستیان ناکرێت.
هەروەها ڕێگری دەکرێت کە ئەسیرەکانی کە دژ بە کودەتان چاویان بە خانەوادەکانیان بکەوێت.
کەسانێک وەکو محەمەد بەدیع کە یەکێکە لە ڕێبەرانی ئیخوانە و محەمەد بیلتاجی و سەعد کەتانی وەکو محەمەد موورسی بە هێواشی دەکوژرێن. لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە لە زیندان تووشی هەموو جۆرەی ئەشکەنجە دەبن و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ دەکرێت کێشەی گەورەی تەندروستیان هەیە بەڵام ڕێگری لە چارەسەری کردنیان دەکرێت. بەم شێوەیە دەیانەوێت بە ئارامی و هێواشی و بێ دەنگی بیان کوژن.
محەمەد بلتاجی کە یەکێکە لە ڕێبەرانی ئیخوان و باوکی شەهید ئەسما بلتاجیە و لە زیندانی میسڕ لە ٤ی ئازار بەهۆی مەرجەکانی خراپی زیندان و ئەشکەنجەکان تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.
هەروەها مەهدی عاکیف ڕێبەری پێشووی ئیخوان کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەست بە سەر کرا لە زیندان شەهید بوو.
مەهدی عاکیف کە لە زیندان کۆچی دوای کرد وەکو محەمەد موورسی چەندین کێشەی تەندروستی هەبوو.
بەندکراوەکانی سیاسی تا کۆتای هاتنی ژیانیان بە شێوەیەکی سیستەمی ئەشکەنجە دەدرێن. بەهۆی ئەشکەنجەکان و مەرجەکانی خراپی زیندان زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە. ئەو ژمارەیە ژمارەی فەرمیە، هەروەها ژمارەی نافەرمیش هەیە.
ئەو ئەشکەنجەیەی کە لە ئاسایش لە کاتی لێپرسینەوە دەستی پێ دەکات لە زیندانیش بەردەوام دەبێت. سەبارەت بەم بابەتە بێ ژمار شاهێد حال و بەلگە هەیە. هندێک لەو بەندکراوانەی ئەشکەنجە دەدرێن و زیندانی دەکرێن منداڵن.
عائیشە شاتر کە یەکێکە لە ئەسیرەکان لە زیندانی میسڕ و کچی خەیرات شاترە یەکێکە لە ڕێبەرانی جەماعەتی ئیخوان، لە ژوورێکی تاکە کەسی تاریک دەمێنێتەوە و ڕووبەڕووی نایاساییێکی گەورە بووە.
ڕێگری دەکرێت کە عائیشە شاتر بچێتە سەرئاویش کە یەکێکە لە بچوکترین پێداویستیەکانی مرۆڤ.
عائیشە شاتر کە تەنها یەکێکە لەو کەسانەی تووشی ئەو ناحەقیە بۆتەوە لە کاتی دادگا باس لەو ناحەقیەی کرد کە تووشی دەبێت.
"ئەگەر تۆمەتی من ئەوە بێت کە کچی خەیرات شاترم من بە تۆمەتەکەم سەرفرازم"
عائیشە شاتر بە داواکاری دادگای وتبوو، "ئەگەر تۆمەتی من ئەوە بێت کە کچی خەیرات شاترم من بە تۆمەتەکەم سەرفرازم و تەنها ٨ مانگ نە بەلکو ئامادەم بە تەواوی ژیانم بەهۆی ئەو تۆمەتە زیندانی بم. بەڵام لێتان دەپرسم، کام یاسا ڕێگە دەدات کە ئافرەتێک ١٨٠ ڕۆژ لە ژوورێکی تاریک بە تەنها بمێنێت و ڕێگە نەدرێت بچێتە سەرئاو و ڕێگری بکرێت کە منداڵەکانی ببینێت؟"
عائیشە شاتر و عەلا قەرزاوی یەکێکن لە ئەسیرەکانی ئافرەت کە لە ژوورەکانی زۆر تاریک و تاکە کەسی بەند کراون.
سەورا موعەنتەها ئەویش یەکێک لە ئەسیرەکان بوو کە دواتر ئازاد کرا لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر باسی لەوە کرد، لەو ژوورەی پێشتر بەند کرابوو ئێستا عائیشە شاتر دەست بە سەر کراوە. سەبارەت بە ڕەوشی مەترسیداری ئەو ژوورە دەڵێت، "شوێنێکی زۆر مەترسیدارە. پڕ لە شێداریە و هیچ ڕوناکی تێدا نییە. ژوورەکە تاریکستانە. هیچ جیاوازی لەگەڵ گۆڕ نییە."
چەندین مەزلووم و ستەم لێکراوی تر وەکو عائیشە شاتر بێ هیچ هۆیێک بە بەهانەی بێ بنەما لە زیندانەکان بەند کراون. ژمارەی ئەو کەسانە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاویان لە بەرامبەر ئەو ڕەوشە و سەرپێچی کردن لە مافی مرۆڤ داپۆشیوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.